له ڕاگه‌یه‌نراوێكیاندا 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتیوانی ناڕەزایەتیەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌م نوێنه‌رانه هاتووه: ئێمە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین، داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.