عیراق..3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عیراق..3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت

وەزارەتی كارەبای عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەم نزیكانە 3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ی ئه‌یلولی 2020 ئەحمەد موسا عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، وەزارەتی كارەبا كار دەكات بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا 3 هەزار مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبای نیشتیمانی زیادبكات، لەرێگەی كارپێگردنی چەند وێستگە‌و یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ساڵی نوێ.


 وتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی كارەبای عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەمریكا وادەی لێخۆشبوونی عیراقی بۆ كڕینی غازی سروشتی ئێران بۆ 60 رۆژی تر درێژكردۆتەوە، ئەمەش هەلێكە دراوەتە عیراق تاوەكو بتوانێت بەرهەمهێنانی غاز زیاد بكات‌و گەرەنتی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بكات. هاوكات وەزارەتی كارەبا لەرێگەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عیراق بە وڵاتانی دراوسێوە، هەوڵدەدات سەرچاوەكانی وزە هەمەجۆر بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ