فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمیان بۆردومان كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمیان بۆردومان كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی شارۆچكەی زاخۆ-یان بۆردوومان كرد و زیان بەر خانووی هاووڵاتیان كەووت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26 ی ئه‌یلولی 2020 ئه‌كره‌م گولی په‌یامنێری كوردیو له‌ زاخۆ پێی ڕاگه‌یاندین ،پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی دەوروبەری گوندی ڕویسێ-ی سەر بە شارەدێی باتیفای شارۆچكەی زاخۆیان لە پارێزگای دهۆك كرد و وتیشی زیانی گیانی نه‌بووه به‌ڵام به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ر خانو و ماڵی هاوڵاتیان كه‌وت ‌.

په‌یامنێری كوردیو ئاشكراشیكرد،له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی توركیا تاوه‌كو ئێستا ڕۆژانه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سنوره‌كانی ئه‌م ناوچه‌‌یه‌ بۆردومان ده‌كرێت.

جێیی ئاماژه‌یه‌ میدیای فەرمی عیراق بڵاویكردەوە ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیان كردەوە و لەسنوری پارێزگای دهۆك، بەڵام وردەكاری ئەو پەلامارە نەزانراوە .

هه‌واڵی گرنگ