پێشبینی دەكرێت قوربانیانی كۆڕۆنا بگاتە دوو ملیۆن كەس
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی دەكرێت قوربانیانی كۆڕۆنا بگاتە دوو ملیۆن كەس

 

 

بەپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەشێت بگاتە دوو ملیۆن كەس لە جیهاندا بەبێ ڤاكسینێكی كاریگەر.

دكتۆر (مایك ڕیان) بەرێوەبەری كاری فریاكەوتنی WHO، دەڵێت : تەنانەت ڕەنگە لەو ژمارەیەش زیاتر بێت ئەگەر وڵاتەكان ئامادەكاری نەكەن و ڕێوشوێنەكانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نەگرنەبەر.

بەپێی ئامارەكانی زانكۆی (جۆنس هۆپكنز)، هەتا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە جیهاندا بەهۆی ئەو ڤایرۆسكە گیانیان لەدەستداوەو (32) ملیۆن و (500) هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هۆشدارییە توندەكەی ڕیان لە كاتێكدا دێت كە ئەوروپا شەپۆڵێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش وایكردووە حكومەتەكان لە سەرانسەری كیشوەرەكەدا بەرەو دووبارە سەپاندنی هەندێك سنوور بۆ دانیشتوان و بازرگانییەكان دابنێن.

سەرۆك وەزیری هۆڵەندا (مێك ڕوت) شەپۆڵێكی نوێی ڤایرۆسەكەی لە وڵاتەكەیدا بە " نیگەرانییەكی قوڵ " ناودێری كردووە لە كاتێكدا هۆڵەندا لە ڕۆژێكدا دوو هەزارو (777) حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند.

ئەو وتیشی: ئەم ژمارە نوێیە مەترسیدارەو فشارمان بۆ دەبات ڕێوشوێنی زۆر توند بگرینە بەر، ڕوت وتی: ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوو ئەو ڕێوشوێنانە ڕابگەیەنێت.

كۆماری چیكیش لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر، وەزیری تەندروستی وڵاتەكە ڕۆمان پریمولا ڕێوشوێنەكانی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی روونی بكاتەوە ئەو ڕێوشوێنانە چۆن جێبەجێ دەكرێن، ئەو وتی : ڕێوشوێنەكان كاردەكاتە قەرەباڵغی خەڵكی بەڵام زیان بە ئابوری ناگەیەنێت.

لە ئیسپانیاش دەسەڵاتی خۆجێیی مەدریدو حكومەتی نیشتمانی مشتومڕدەكەن لەسەر هەنگاوە پێویستەكانی داهاتوو بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە لە ناوچەكانی پایتەخت.

وەزیری تەندروستی ئیسپانیا (سالڤادۆر ئیلا) ڕایگەیاند، حكومەت دەیەوێت قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەموو (3) ملیۆن و (3) سەد هەزار دانیشتوانەكەی مەدرید ڕابگەیەندرێت، بەڵام حكومەتی خۆجێیی دەڵێت قەدەغەكردنی هاتوچۆكە فراوانتر دەكات، بەڵام تەنها (160) هەزار كەس بۆ ئەو (850) كەسە زیاد دەكات كە پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە مەگەر هۆكارێكی سەرەكییان هەبێت بۆ چوونە دەرەوە.

هەروەها مەدرید ژمارەی ئەو كەسانەشی كەمكردۆتەوە كە ریگەیان پێدراوە بڕۆن بۆ بازاڕو ڕێستورانتەكان و پاركەكانیش داخراون.

قەدەغەكردن هاتوچۆش لە مەدرید بۆتە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی ئەو كەسانەی كە دەڵێن كراون بە ئامانج لەبەر ئەوەی لەو ناوچانەدا دەژین كە قەرەباڵغەو، هەژارنشینە كە سیستەمی گواستنەوەی خراپە.

بە پێچەوانەشەوە، لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا پارێزگاری فلۆریدا (ڕان دیسانتس) ڕایگەیاندووە، ویلایەتەكە بەرنامەی كردنەوەی شوێنەكان دادەڕێژێت و دەچێتە قۆناغی (3) وە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

قۆناغی (3) بریتییە لە كردنەوەی چێشتخانەكان بە ژمارەیەكی سنورداری خەڵكی لە قۆناغی (3) دا كۆمپانیاكانی كە ستافەكەیان لە ماڵەوە كاریان دەكرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكە ڕێگەیان پێدەدرێت بیانهێننەوە بۆ شوێنی كارەكانیان، پاركەكان، شاری یارییەكان و یانەكانی لەشجوانیش دەكرێنەوە.

بەپێی ئامارەكانی (جۆنس هۆپكنز) زیاتر لە (7) ملیۆن حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆمار كراوە، پاش ئەمریكا، هیندستانە كە نزیكەی (6) ملیۆن حاڵەتی تۆمار كردووەو بەرازیلیش سێیەمە (4) ملیۆن و (6) سەد هەزار حاڵەتی تۆمار كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ