سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران سەردانی عێراق دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران سەردانی عێراق دەكات

 

 

بڕیار وایە ئەمڕۆ سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران بەسەردانێكی دوو رۆژە بگاتە شاری بەغداو چاوی بكەوێت بە گەورە بەرپرسانی عێراقی و چەند باس و خواسێك تاوتوێ‌ بكەن.

تەلەفزیۆنی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ژەنەرال (موحەمەد باقری) سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران بەسەردانێك كەماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت دەگاتە شاری بەغداو چاوی دەكەوێت بە گەورە بەرپرسانی عێراقی و دیوی دواوەی كوشتنی (قاسم سلێمانی) و (ئەبو مەهدی موهەندیس) تاوتوێ‌ دەكات.

سەردانی باقری بۆ عێراق دوای سلێمانی یەكەم سەردانی لەم چەشنەیە، بەتایبەتی دوای هەڵكشانی تەنگژەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران و قوڵ بوونەوەی كێشەكانیش لەسەر خاكی عێراق.

جێگەی باسكردنە سەردانەكەی باقری بۆ عێراق هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی (فوئاد حوسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران بەشێوەیەكی لەناكاو تاكو دیداری (حەسەن رۆحانی) سەرۆكی ئێران و (موحەمەد باقر قالیباف) ی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام بدات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ