ئاسایشی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە بەزەبری چەك دزیان لەهاووڵاتیەك كردووە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 27 ی ئه‌یلولی 2020 بەرێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری (كوردیو)كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه، لەدرێژەی كار و چالاكیەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر كارێكی نایاسایی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە لەگەڕەكی ڕاپەڕین بەزەبری چەك ڕێگەیان بەهاووڵاتیەك گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ئەو هاووڵاتیە، كە پیشەی بریكاری دابەشكردنی كارتی باڵانس و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانە، هەموو پارە و كارتی باڵانسەكانیان لێ سەندووە كە بە 70 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێندرێت.

هه‌روه‌ها لەڕاگەیەنراوەكەدائه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "لەكاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكە، بڕێك لەكارت و پارە درزاوەكانیان پێ گیراوە و تۆمەتبارەكانیش دانیان بە تاوانەكانیادا ناوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

 

هه‌واڵی گرنگ