ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریدا دان بە بڕوانامەی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمدا بنێت.
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كە ئەمڕۆ 27-9-2020، بەواژۆی د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی كراوە، تیایدا رەزامەندی دراوە لەسەر داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی زانكۆكانی سنووری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ته به‌و قوتابیانه‌ی له ساڵانی 2014 و 2015 له‌و زانكۆیانه ده‌ستیان به خوێندن كردووه.
سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره محه‌مه‌د سه‌باح كه یه‌كێكه له‌و قوتابیانه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم خوێندویه‌تی و بڕیاره‌كه ده‌یگرێته‌وه به كوردیوی ڕاگه‌یاند: ئێمه نزیكه‌ی 500 قوتابی له ده‌رچوانی زانكۆكانی (كیتاب - قلم - حدباء - امام اعظم - نور) ین كه له ساڵه‌كانی 2014 و 2015 له‌وێ ده‌ستمان به خوێندن كردبوو، به‌ڵام بڕوانامهكانمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه دانی پێدا نه‌ده‌نرا.
ئه‌م ده‌رچوه گوتیشی: ئێستاش دوای ئه‌نجامدانی پێنج گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان له به‌رده‌م هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، دواجار ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سودی ئێمه ده‌رچوو.