بڕیاری كۆتایی درا سەبارەت بەگواستنەوەی یاریزانێكی نایاب بۆ بارسێلۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاری كۆتایی درا سەبارەت بەگواستنەوەی یاریزانێكی نایاب بۆ بارسێلۆنا

 

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئیدارەی ئەیاکس ئەمستردام گەیشتوەتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی سیرجیۆ دێستیی هۆڵەندی بۆ یانەكەی بگوازێتەوە گواستنەوەی هاوینەی ئێستای یاریزاناندا.
ڕۆژنامەی "ADSportwereld" ئاشكرایكردوە، کە بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەیاکس دا گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی سێرجیۆ دێست، بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەكەی بگوازێتەوە .
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە، کە دێست دەبێتە یەکەم گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە لەو كاتەوەی ڕۆناڵد کومان بوەتە راهێنەری ئەو یانە ئیسپانیە.
بۆندی بەرشەلۆنە لەگەڵ دێست بۆ جێگرتنەوەی نیلسۆن سێمێدۆیە، کە بەم دواییانە ڕوی لە یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن كرد.
کۆمان لە مانگی ئابی ڕابردودا لە یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەكاربو لە جێگەی کیکی سێتین، کە دوای دۆرانی یانەكە بە ئەنجامی 8 - 2 گۆڵ لە یاریی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگدا بەرامبەر بایرن مونشن ئەو راهێنەرە دورخراییەوە.
بەرشە لەئامادەکاریدایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤیاریال لە هەفتەی سێیەمی خولی لالیگا .
دەستەی بەڕێوەبردنی یارییەكانی خولی لالیگا بڕیاریدا دو یاریی یەکەمی لالیگا بۆ یانەی بەرشەلۆنە دوابخرێن، لە پێناو پێدانی پشوی زیاتر بە یاریزانانی ئەو یانەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ