عێراق كاره‌با له‌ وڵاتێكی دراوسێ ده‌كڕێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق كاره‌با له‌ وڵاتێكی دراوسێ ده‌كڕێت

حكومەتی عێراق بڕیاریدا كاره‌با له‌ وڵاتی ئوردنه‌وه‌‌ ڕابكێشێت و بەگوێرەی گرێبەسته‌كه‌ش، ئه‌م وڵاته‌ بڕی هەزار مێگاوات كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت.

ماجد ئەلئەمارە وەزیری كارەبای عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ وەزیری وزەی ئوردن واژۆكرد، بەگوێرەی گرێبەستەكەش تۆڕی كارەیا نیشتمانی هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەسترێتەوە، ئوردن بڕی هەزار مێگاوات كارەبا لە یەك كاتكۆدا بە عێراق دەفرۆشێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، هالە زواتی وەزیری وزەی ئوردن ئاشكرایكرد: گرێبەستەكە لەگەڵ عێراق بۆماوەی 10 ساڵەو تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا گۆڕانكاری گەورە لە بەرژەوەندی هەردو وڵات لە گرێبەستەكەدا دەكرێت.

وەزیری وزەی ئوردن راشیگەیاند: لەدوای تەواوبوونی هێڵی گواستنەوە كارەبا لەنێوان هەردوو وڵات، كە درێژییەكەی 300 كیلۆمەترەو بڕیارە لەماوەی 26 مانگدا تەواو بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ