له یادی ڕۆژی جیهانی گه‌شتیاریدا وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، ڕۆژانه 3 تا 5 هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
نادر ڕۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزاری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: له‌مساڵدا به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناوه كه‌رتی گه‌شتیاری له سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش زۆرترین زیانی به‌ركه‌وت، چونكه به‌رله هه‌ر كه‌رتێكی دیكه، كه‌رتی گه‌شتیاری له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ڕاگیران و دوای ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان به‌كار خرانه‌وه.
گوتیشی: كرانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له 21 ی 8 ه‌وه ده‌ستی پێكردۆته‌وه، له‌و به‌رواره‌وه تا ئێستا ئاستێكی باشی له هاتنی گه‌شتیاران تۆماركردوه، ژماره‌ی هاتنی گه‌شتیاران له ڕۆژێكدا 3 تا 5 هه‌زار گه‌شتیاره.
ڕۆستی ئاماژه به ڕیژه‌ی هاتنی گه‌شتیار ده‌كات له ساڵی پاردا كه تێكڕای 3 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار بووه، هه‌روه‌ها داهاته‌كه‌شی بۆ هه‌رێم زیاتر بووه له یه‌ك ملیار دۆلار، به‌و خه‌ملاندنه‌ی هه‌ر گه‌شتیارێك به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌رێمدا 300 دۆلاری به مانه‌وه‌ی له هۆتێك و خواردن و كڕینی شتومه‌ك خه‌رج كردبێت.