ئەمریکا پلانی داخستنی باڵیۆزخانەکەی بە عێراق رادەگەینێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا پلانی داخستنی باڵیۆزخانەکەی بە عێراق رادەگەینێت

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پلانی وڵاتەكەی بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا بە حكومەتی عێراق راگەیاندووە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كردووە ، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردووە پلانی خۆیان بۆ داخستنی باڵیۆزخانەكەیان ئاشكراكردووە.

دەشڵێت ، بریاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەلایەن ترەمپەوە دەرچووە و داخستنی باڵیۆزخانەکە لەماوەی 90 رۆژدا ئەنجامدەدرێت.

لەدوو رۆژی رابردوودا، واشنتن هۆشداری دایە بەغدا لە ئەگەری سنووردارنەکردن و کۆتایینەهێنان بە هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوا ئیدارەی ترەمپ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دادەخات، هەنگاوێکە هەندێ شیکاری سیاسی بە ئەگەری دەستپێکی شەڕی ئەمریکا دژ بەو گرووپانە تەماشای دەکەن.

بەوتەی پۆمپیۆ ، ترەمپ لە ئان و ساتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكایە و نایەوێت لەم دۆخە یەكێك لە باڵیۆزخانەكانی ببێتە جێگای هێرش و زیانی پێ بگات.

 

هه‌واڵی گرنگ