ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی عێراقی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی عێراقی

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت له‌عێراقداو به‌تایبه‌ت له‌به‌غدای پایته‌خت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زیادبوون دایه‌ وبه‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین.

لەمبارەیەوە ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عێراق رایگه‌یاندوە: له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان، به‌ڵام ژماره‌ی چاكبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاستی جیهانی به‌رێژه‌ی 80% ئه‌مه‌ش به‌هۆی باشتربوونی سیسته‌می ته‌ندروستی ،هۆشداریشی دا، كه‌ 80%ی عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان پابه‌ند نین به‌به‌ستانی كه‌مامه‌ و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، وئه‌وه‌ی توشی ده‌بێت گله‌یی له ‌سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە كه‌ 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌عێراق توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌ وداواشی له‌حكومه‌ت كرد موچه‌كانیان زیاتر بكات و ژیانیان پارێزراو بێت به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م دواییانه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر پزیشكان.

 

هه‌واڵی گرنگ