زیندانیانی سیاسی یاداشتێكیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیندانیانی سیاسی یاداشتێكیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد

زیندانیانی سیاسی دوو پێشنیار دەدەنە پەڕلەمان تاكو حكومەتی هەرێم ناچار بكرێت بە پێدانی هاوكاری مانگانەیان بە بەردەوامی.

له‌ یاداشته‌كه‌ی زیندانیانی سیاسی كه‌ عەلی محەممەد سەرۆكی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی خستیەڕوو هاتووه‌: بڕینی هاوكاری مانگانە و پێنەدانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی بەبیانووی تێپەڕبوونی ماوەی ١٠ ساڵ بەسەر وەرگرتنی ئەو هاوكاریەی مانگانە باری گرانی بۆ سەر زیندانیانی سیاسی دروست كردووە، لەكاتێكدا لە عیراق  بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ ئەو هاوكاریە به‌رده‌وام بەزیندانیانی سیاسی ده‌درێت.

گوتیشی: داواكارین لەكاتی هاتنی سەرۆكی حكومەت هەوڵبدرێت هاوكاری مانگانەی زیندانیانی سیاسی بگەڕێتەوە بۆمان و ناچار بكرێت بڕیار بدات لەسەر دوو خاڵ، یەكێك لەخاڵەكان، حكومەت ناچار بكرێت بەگواستنەوەی كەیسی زیندانیانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسیەكانی عیراق، كەبەپێی ماددەی ١٣٢ی دەستور ئەركی ئەوانە مافەكانمان بدەن، یاخود هەمواری یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ بەپێی پڕۆژەیاسای پێشكەشكراو بكریته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ