پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ سێ‌ تۆمەتباری ڕاگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ سێ‌ تۆمەتباری ڕاگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت،‌ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ بەبڕێك پارەی‌ ساختەو بڕێك كاغەزی‌ ئامادەكراو بۆ ساختەكردنی‌ پارەیان پێ‌ بووه‌.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی (كوردیو) كه‌وتوه‌‌ ڕایگه‌یاند،پۆلیسی‌ سلێمانی‌ زانیارییان لەبارەی‌ سێ‌ تۆمەتبار‌ پێگەیشتووە ، كە بڕێك پارەی‌ ساختەیان پێبووه‌، هەربۆیە دوای لێكۆڵینەوە و چونی‌ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتن و پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ مەبەست، لە گەڕەكی‌ سەرچنار سێ تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیركران.
 
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ ‌، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ لاندكرۆزەردا گیراوە، كە بڕێك پارەی‌ ساختەی‌ تێدابووه‌ بەجۆرێك تەنها هەردوو دیوی بەستەپارەكان 100 دۆلاری‌ ساختە بووە و لەناوەوە هەموی‌ كاغەزی‌ سپی‌ بوە و بەقەبارەی‌ دۆلار بڕدراوە، كە 42 بەستە بووە.
 
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، تۆمەتباران سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانین، بە بڕیاری‌ دادوەرو بە پێی‌ ماددەی‌ 298 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ