دژی بڕیارەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری،ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو رۆشنبیر هاتنەدەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دژی بڕیارەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری،ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو رۆشنبیر هاتنەدەنگ

 ژمارەیەک ڕۆشنبیر و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دژی بڕیارەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەستانەوە و له‌ یاداشتێكیاندا به‌ناوی‌ (نا بۆ گەڕانەوەی سانسۆرو بەیاساییکردنی بێدەنگی)، ئاڕاسته‌ی‌ ڕای‌ گشتی‌ و وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ كردووه‌.


هه‌روه‌ها ئەو ژمارە نوسەرو رۆشنبیرە كە 62 كەسن ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه‌ وەزارەتی ڕۆشنبریی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی سەبارەت بە سانسۆرکردنی کتێب دەرکردوە کە ڕۆژە هەرەڕەشەکانی سەردەمی بەعس و ئەزموونە تۆقێنەرەکەی تاڵیبان و سیستمە دیکتاتۆریەتەکانی ئەوروپای خۆرهەڵاتمان بیردەخاتەوە.


ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، نەک هەر کتێب بەڵکو ھەموو نووسین و داھێنانکی تر کە لەگەڵ توانای عەقڵیی و زەوق و سەلیقەی ئەو رەقیبانەدا نەگونجێت کە لەمەولا کاریان ئەبێتە ئەوەی بڕیاربدەن کام کتێبێک چاپبکرێت و کام کتێب بکوژرێت.

دەقی یاداشتەكە: 

نا بۆ گەڕانەوەی سانسۆرو بەیاساییکردنی بێدەنگی 

وەزارەتی ڕۆشنبریی حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی سەبارەت بە سانسۆرکردنی کتێب دەرکردووە کە ڕۆژە ھەرەڕەشەکانی سەردەمی بەعس و یٔەزموونە تۆقێنەرەکەی تاڵیبان و سیستمە دیکتاتۆریەتەکانی یٔەوروپای خۆرھەڵاتمان بیردەخاتەوە. ھەموو یٔەمانە لەیەکخاڵدا لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمدا یەکبوون: سانسۆرکردنی بیرکردنەوە و نووسین. 

ھێرش بۆسەر کتێب دیاردەیەکە مێژوویەکی پڕ لە ناشیرینیی و سوکایەتیکردنی ھەیە، جەوھەرەکەی بریتییە لە ڕێگەگرتن لە عەقڵ و تواناکانی بیرکردنەوە لای مرۆڤ. یٔەو فۆرمەی لە سانسۆر کە بەڕێوەیە لە ھەرێمەکەی یٔێمەدا و وەزارەتی ڕۆشنبریی خەریکی دروستکردنیەتی، پلانی ھێرشبردنێکی سیستماتیکە بۆ سەر کتێب بەر لە دایکبوونیان. 

ڕەچەتەیەکە بۆ ڕێگەگرتن لە لەدایکبوونی کتێب و خنکاندنی بەر لەوەی بگاتە بەردەمی خوێنەران، پێوەرەکانی یٔەم ھێرشبردنە وخنکاندنەی کتێب، یٔامراز و بەھاکانی ھەمان یٔەو شتانەن کە سیستمە سیاسی و یاساییە ھەرە ناشیرینەکانی دونیا بۆ کوشتنی کتێب دەیگرنەبەر، نەک ھەر کتێب بەڵکو ھەموو نووسین و داھێنانکی تر کە لەگەڵ توانای عەقڵیی و زەوق و سەلیقەی یٔەو رەقیبانەدا نەگونجێت کە لەمەولا کاریان یٔەبێتە یٔەوەی بڕیاربدەن کام کتێبێک چاپبکرێت و کام کتێب بکوژرێت. 

لەمەشدا ھەر کتێبێک نەچێتە ناو یٔەو نەخشە سیاسیی و یٔەخلاقیی و ڕەمزییەوە کە یٔەو ڕەقیبانە ھەڵیانگرتووە و بەھۆیانەوە نرخی شتەکان دەپێون، لەناودەبرێت و ناھێڵدرێت لەدایکببێت، یٔەمەش بە کردەوە سەپاندنی بەھا سیاسیی و یٔەخلاقیی و دینییە شەخسییەکانی یٔەو ڕەقیبانەیە بەسەر سەرجەمی کۆمەڵگادا و لەناوبردنی ھەرشتێکە ڕێگەی نەکەوێتە ناو دونیا شەخسییەکەی ڕەقیبەکانەوە. یٔەمەش بە ھەموو پێوەرێک تاوانێکی گەورەیە لە دونیای یٔەمڕۆدا، ترسناکترین شێوازی سانسۆریش یٔەوەیە کەرەقیبەکان بەناوی یاسا و دەوڵەت و سەروەرییەوە پیادەیدەکەن، بەناوی ڕێزگرتن لە پیرۆزیی و سەروەری و پاراستنی وڵات و نەتەوەوە. 

ھەر ملیەتێک بەناو جەھەنەم و زمان و سیستمە سانسۆریەکەی بەعسدا تێپەڕیبێت شورەییەکی گەورەیە قسە لە سانسۆرکردنی کتێب بکات. لەڕووی مێژووییەوە کتێبی ڕاستەقینە ھەمیشە یٔەو کتێبانە بوون کە توڕەن، کە ڕەخنەگرن، کە بڕێکی زۆر لە یاخیبوونیان تێدایە، گفتوگۆ دەخەنەوە، ڕیزبەندی قەناعەتەکان و بۆچوونەکان دەسکاریدەکەن، پرسیاردەکەن، پڕن لە تەحەدا، گریمانە قبوڵکراوەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، کۆدە یٔەخلاقییەکان و تێگەیشتنە باڵادەستەکان ڕەخنەدەکەن و لەڕێگای یٔەمانەشەوە شتێکی تازە لەسەر جیھان دەڵێن. 

درزێک بۆ ڕوانینی تازە و بەرخوردی تازە و تێگەیشتنی تازەدەکەنەوە، ھەموو کتێبێکی باش و کاریگەر شتێک لە لادانی تێدایە لەوەی کە ھەیە و دروستکراوە، لەوەی درۆزنانە پیرۆزکراوە و درۆزانە ڕێزی لێگیراوە، کتێبی باش کتێبێکە ھەمیشە شتێک دەشکێنێت.

سانسۆرکردن جەنگی عەقڵێکی داخراو و دواکەوتوو و لەقاڵبدراوە، لەگەڵ عەقڵێکدا کە دژ بە داخران و دواکەتن و یٔازادە. یٔەمە وادەکات کەم تاوان لە دونیادا بە ڕادەی تاوانی سانسۆرکردنی بیرکردنەوە و شتی تازەگوتن و دەرچوون لە ڕیز، گەورەتر و ترسناکتربێت.

 یٔەم جۆرە تاوانانە دەیانەوێت دنیا تا یٔەبەد بە ھەمان شێوە و بەھەمان ریتم دووبارەببێتەوە و لەسەر ھەمان دید و بۆچونی دەقبەستو و قوپاو و داڕزیو کڕبکەوێت. 

یٔەم بڕیارەی تازەیەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی دەمانباتەوە بۆسەردەمی یٔەدەبیاتی یاساغ و ھەڵاتوو لەدەستی سانسۆر، یٔەدەبیاتێک بە دزیی چاوی وەزەراتەکان و رەقیبەکانییەوە دەستاودەست بکات و مێژوویەکی تر بۆ ھەموو یٔەوانە بنووسێتەوە کە بەشێکن لەم تاوانە، یاخود بپەڕێتەوە بۆ ناو دونیای دیگیتالیی و لەوێدا درێژە بەجەنگی خۆی دژ بە رەقیبەکان و وەزارەتەکانیان بدات. 

سانسۆر سوکایەتییەکی گەورەیە بە تواناکانی مرۆڤ لە بیرکردنەوە و نووسین و داھێناندا، سڕکردنی خەیاڵ و عەقڵ و بەندکردنیەتی لەناو زەوق و تێگەیشتنی کۆمەڵێک ڕەقیبی بچووکدا، ھەرکەسێکیش بەشداربێت لە یٔەنجامدانی یٔەم تاوانەدا لەڕیزی پێشەوەی تاوانبارە سەرەکییەکانە.

یٔێمە بە توڕەییەکی زۆرەوە داوا لە وەزیری ڕۆشنبیریی و وەزارەتەکەی دەکەین یٔەم بڕیارە شەرمھێنە بوەستێنن و کوردستان مەکەن بە گۆڕستانی کتێب. لێرەشەوە رایدەگەیەنین یٔێمە پابەندی یٔەو بڕیارە نابین.
ناوه‌كان:
رەووف بێگەرد 
قوبادی جەلیزادە شاعیرو دادوەر
شێرزاد حەسەن
مەریوان وریا قانع
پشکۆ نەجمەددین
یٔاراس فەتاح
چۆمان هەردی
ساراعومەر نووسەرو چالاکی بوارینافی مرۆڤ
هیوا قادر
پەیمان عیزەدین
دڵشاد عەبدوڵڵا
عەتا قەرەداخی
کەریم دەشتی
ساڤان عەبدولڕەحمان وەرگێڕ
موتەلیب عەبدوڵڵا
یٔەحمەدی مەلا
هەورامان وریا قانع 
کەژاڵ یٔەحمەد شاعیر
هۆشەنگ وەزیری
سارا قادر
نارین رۆستەم شاعیر
رێبین هەردی
حەمەفەریق حەسەن
هیوا فایەق
شوان محەممەد
سەردار محەممەد
دلاوەر قەرەداخی
خالید سلێمان
یٔارام عەلی
زاهیر عەبە رەش
دانا رەووف
شارا رەشید
یٔارام سەعید
کاوە محەممەد 
لازۆ یٔازاد
سیروان غەریب
شەهێن سابیر
یٔاوات محەممەد
فەرەیدوون سامان
سەرگوڵ قەرەداخی
شیروان مەحموود وەرگێڕ- سوید
ستارە عارف
یٔیبراهیم مەلازادە 
باهوز مستەفا
 ڕازاو محمود فرج
گەشە دارا حفید
هیمن مامەند 
کارزان گلی
کاکشار یٔۆرەمار 
محەمەد گۆران 
هەڵالە سوهرابی
خالید شەیدا
سادق یٔەحمەد رۆستایی
رەحیم سەرەڕۆ
سالار کۆشار 
جەمال پیرە
نیاز عەبدوڵا 
د.خلیل جندی
دڵسۆز حەمە 
یٔەنوەر رەشید عەوڵا
کەمال چۆمانی
یٔاسۆس هەردی

 

هه‌واڵی گرنگ