هەوڵی هێنانه‌وه‌ی 37 هەزار خێزانی ئاوارەی عێراق ده‌درێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەوڵی هێنانه‌وه‌ی 37 هەزار خێزانی ئاوارەی عێراق ده‌درێت

لیژنەی كۆچ و كۆچبه‌ران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەحكومەت دەكات كار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات.
 
حسێن عەرەب جێگری سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ڕایگەیاند: لیژنەكەیان داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە، لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان.

زیاتر گوتی: لیژنەی كۆچ و كۆچبه‌ران بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت ، هەوڵدەدات نزیكەی 37 هەزار خێزانی ئاوارە، بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، خوازیاریش بوو پرۆسەكە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو یەكلایی ببێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ