نرخی دۆلار جارێكی دیكه‌ به‌رزبوویه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار جارێكی دیكه‌ به‌رزبوویه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕؤ دوو شه‌ممه‌ 28 ی ئه‌یلولی 2020  له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی بازاره‌كانی دراو نرخی دۆلار دابه‌زی و (100) دۆلای ئه‌مریكی بەرامبەر بە (122.900) دیناری عێراقی مامه‌له‌ی پێوه‌كرا ،هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو له‌ هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی رێژەیەکی به‌رچاو به‌ر‌ز بووه‌وه‌ و بە 123 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و هاوكات نرخی تمه‌ن و لیره‌ رێژه‌یه‌ك دابه‌زین.

 

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیه‌یه‌:

 

نرخی 100 دۆلار بە 123 هه‌زار و 400 دینارە.

نرخی 100 پاوەن بە 154 هەزار دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بە 16 هەزار و 250 دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار 500 دینارە.

 

هه‌واڵی گرنگ