ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ، موشه‌كێكی كاتیۆشا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌وته‌وه و ده‌وترێت كه كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 28 ی ئه‌یلولی 2020 سایتی سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موشه‌كێكی كاتیۆشا له نزیك فڕۆكه‌خانی به‌غدا به‌سه‌ر ماڵێكدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سایته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.