یەکگرتووبوون باجی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکگرتووبوون باجی هەیە

حیزبێک سیاسەت بە ئەخلاقەوە دەکات دوور لە موزایەدەو چەواشەکاری خاوەن هەڵوێست و بیرو باوەڕە، نەزریان دەیوەستێنێ ونە ڕەشەبا چۆکی پێدادەدات.

هەمیشە لەخزمەت ئایین و خاک و خەڵک و شوناسی میللەتەکەی بووە، نەفیشەکێکی هەیەو نەمیلیشیا.

لەکاتێکدا کورد کوردی دەکوشت بەناوی کوردایەتی و یانیش بەناوی شەڕی کافرو ئیسلامەوە یەکگرتووی بوێر ئازایانە بە ڕوویاندا وەستایەوەو پێیانی وت : کوردایەتی بەهەڵوێستە نەک بە فیشەک، دینداری بە ئەخلاقە دوور لە هەڵەشەیی و خەڵک تەکفیرکردن.

بەڵێ هاتووین تاوەکو نەتەوەی گەورەی ئیسلام، نەوەکانی صڵاحەددین و کابان و مەیهون لەخەو ڕاپەڕێنین. نەتەوەیەک لە دێر زەمانەوە موسڵمانە هاتووین تاوەکو دینداریان تۆخترکەینەوەو ڕوخساری ڕاستەقینەی کوردایەتییان لەلا جوانکەین.

هەموو ئەو جوانیانەی کە بێزراو کراون ئەو مێژوانەش کە شێوێنراوو چەواشە کراون دەمانەوێ بیان گەڕێنینەوە دۆخە ڕاستە قینەکەی خۆی ئێوەش دەزانن چاکە بەچاکەکاران و خزمەتکردنیش بە پاکان وخاوێنان دەکرێت.

بەڵێ یەکگرتووی دژە خۆری گەندەڵی یەکگرتووی یەکەمین حیزبی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان یەکگرتووی یەکەمین حیزبی خزمەتگوزارو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی یەکگرتووی دەستە سڕی بێنازان و پشت و پەنای هەموو کاتی هەژارو نەدار یەکگرتووی یەکەمین حیزبی میانڕەو لە کوردستان یەکگرتووی بێ لەکەو بێ خانە نشین و بندیوار یەکگرتووی خاوەن پاشخانی زێڕین و دەستبە دەستنوێژ نەک بە خوێن یەکگرتوویەک کە بۆ ئەوکات و ئێستاش بۆ ئاشتەوایی نێوماڵی کوردو قەندیل و مەندیل بۆتە هەوێن یەکگرتووی ساڕێژی برینی نیشتیمان دوور لە هەڕاج و فرۆشتنی جەستەی نیشتیمان یەکگرتوویەک بەتەمەنی نەبووەتە مەقاش و داشی دامەی ووڵاتان و یاریچەی دەستی ناحەزان بێگومان هەموو ئەمانە باجی هەیەو ژیلەمۆی ناخی قین لە دڵان دەگەشێنێتەوە، ئاسودەیی نەمرودەکان تێک دەدات ، زیان لەپەزو گیرفانیان دەدات.

لەولاشەوە ڕووی درۆو دراویان دەردەخات شتێک کەتۆ هەتەو ئەوان نیانە شۆکیان دەکات بەڵام دڵنیابن یەکگرتووی خاوەن ئیرادە یەکگرتووی خاوەن هەڵوێست یەکگرتووی باوەشی گەرمی ئامێز هەروەک ئەوسا لە ئێستاش دا بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت بۆخزمەتی خاک و خەڵک و میللەت و خووێش

هه‌واڵی گرنگ