ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان داوا له‌ وەبەرهێنەران دەكات هەوڵی واستەكردن نەده‌ن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان داوا له‌ وەبەرهێنەران دەكات هەوڵی واستەكردن نەده‌ن

دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی كاروبارەكانیان بڵاودەكاتەوەو داواش لە وەبەرهێنەران دەكات هیچ كەسێك هەوڵی واستەكردن نەدات و دەرگاشیان بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرو هاووڵاتیان كراوەیە.

لە روونكردنەوەكە، كە بە واژۆی محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان ئاراستەی گشت وەبەرهێنەران و هاووڵاتیان كراوەن هاتووە: دەستەكەمان بەپێی یاسای وەبەرهێنانی ژمارە (4) ساڵی (2006) كارەكانی خۆی رادەپەڕێنێ و لە خزمەت وەبەرهێنەران و هاووڵاتیاندانیه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هەر وەبەرهێنەرێك، یان هەر هاووڵاتیەك لە كاتی پێشكەشكردنی پڕۆژە، یان بەدواداچوون، دەرگای سەرۆكی دەستە و گشت فەرمانبەران كراوەیە، بۆیە پێویست بە كەسی سێیەم، یان (وسیت) ناكات لە كاتی بەدواداچوون، یان سەردانیكردن و پێشكەشكردنی پڕۆژه‌.  

هه‌واڵی گرنگ