به‌ بڕیاری كازمی ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هەواڵگری عێراق دوورخرانه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ بڕیاری كازمی ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هەواڵگری عێراق دوورخرانه‌وه‌

به‌ بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵای هەواڵگری عێراقی لەسەر كارەكانیان دوور دەخرێنه‌وە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێرشە مووشەكییەكانی ناو شاری بەغدا دێت.

میدیاكانی عێراق ئەو نووسراوەیان بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە دەدات ڕۆژی دووشەممەی رابردوو مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی چەند ئەفسەرێكی پێشكەوتووی هەواڵگریی عێراقی داوە، ئەمەش دەمودەست دوای هێرشە مووشەكییەكەی ناوچەی رەزوانیەی بەغدا هات، كە بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی حەفت ئەندامی خێزانێك.

بڕیاره‌كه‌ی كازمی پەیوەندی بە ڕووداوەكەی رەزوانیە و هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی بەغدا هەیە كە دەكرێنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: چوار ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لەسەر كارەكانیان دوور خراونەتەوە، بە زۆرییش ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتیكردنی هەواڵگریی ناوچەی رەزوانیە و دەوروبەری هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ