به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی هاورده‌كردنی بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغەكراو ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی هاورده‌كردنی بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغەكراو ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵه‌وه‌  هاوردەكردنی هەر بەرهەمێكی كشتوكاڵی قەدەغە بكرێت، لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە رێگە بە هاوردەكردنی نادرێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلولی 2020 ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا تایبه‌تدا به‌ (كوردیو)ی ڕاگه‌یاند ‌، هەر 8 دەروازە سنورییەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران‌و توركیا، لیستی تایبەت بەو بەروبومانەیان لایە كە هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە‌و رێگە نادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن.

 بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم قەدەغەكردنی هێنانی ژمارەیەكی زۆر بەرهەمی كشتوكاڵی ئاراستە كردوین، لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەك لە شێوەكان ئاسانكاری بۆ هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە ناكرێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو ، هەر ماددەیەك لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە قەدەغە بكرێت، ئێمه‌ ده‌ینێرین بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم گه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی په‌سند كرا ئه‌وا ئێمەش ڕەوانەی دەروازە سنورییەكانی دەكەین بۆ ئەوەی رێگە بەهاوردەكردنی نەدرێت.


ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندبوو، چەند دەروازەیەك هەن كە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندان، بەكاردەهێنرێن بۆ هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانەی قەدەغەكراون.

 

هه‌واڵی گرنگ