بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیربکرد كه بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری لەجۆرەکانی (هێرۆین ـ حەشیش ـ کریستاڵ ـ جامایکا) پێبووه.
له ڕاگهیهنراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دهستگیركردنی بازرگانێكی ماددهی هۆشبهری ڕاگهیاند بە ناوی ( أ ـ ع ـ م )، كه ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیركرا.
تۆمهتباری ناوبراو خەڵکی( ئێران) ەو بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (هێرۆین ـ حەشیش ـ کریستاڵ ـ جامایکا) لەگەڵ (12 شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس) و بڕی دوو ملێۆن و 960 هەزار دیناری ساختەی عێراقی و 100 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی پێبووه.
هەروەها کۆمپیوتەرو جێهازێکی پرێنتەر کە پارە ساختەکەی پێ چاپ كردوه، لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەند پایپێك و هەندێك کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.