یەكەم لێدوانی كوردی لەبارەی بۆردومانەكانی هەولێر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم لێدوانی كوردی لەبارەی بۆردومانەكانی هەولێر

 

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ چەند مووشەكێك ئاڕاستەی دەوروبەری شاری هەولێر كران بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە، بەرپرسێكی پارتی رایدەگەیەنێت، ئامانج لەو هێرشانە تێكدانی ئاسایشی كوردستانە.

(هۆشیار زێباری) یەكێك لەبەرپرسانی پارتی لەتویتێكدا ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی دەوروبەری هەولێر كراوە، ئەوەش هەوڵێكی ترە بۆ ئاڵۆز كردنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

زێباری راشیگەیاندووە، كارەكە لەلایەن هەمان ئەو گروپە چەكدارانەوە كراوە كە ئاڵۆزیان لەشاری بەغدا دروست كردووە، داواشی كردووە ڕێگری بكرێت لەو كردەوانە.

شایانی باسكردنە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی ژمارەیەك مووشەك كە ئاڕاستەی بنكەیەكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەنزیك گوندی گردەچاڵی باكووری هەولێرو بارەگایەكی سەربازی سوپای ئەمریكا كرا لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ