دەوڵەتداریەکەتان ڕەنگدانەوەی شۆڕشەکانتانە!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەوڵەتداریەکەتان ڕەنگدانەوەی شۆڕشەکانتانە!

دەوڵەتداریەکەتان ڕەنگدانەوەی شۆڕشەکانتانە!

ئەگەر هەرسێ حیزبی فەرمانڕەوا و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتانزانی بەو جۆرە لە کار و بەڕێوەبەریتان بەناوی دەوڵەتداریەوە چەند خۆتان و خاک و ئاو و خەبات و شۆڕش و ئاڵا و پێشمەرگایەتیتان لەبەرچاوی میللەت ناشیرینکردووە، ئەوەر هەرئەمڕۆ پێش سبەینێ دەستتان لەکاردەکێشایەوە بۆ ئەوەی لەوە ناشیرینترنەبن، بەڵام بەداخەوە ئێوە دزینی ملیارەها دۆلار چاوی کوێرکردون و لەپێناو دەوڵەمەندیی و خۆشگوزەرانی خۆتاندا ئاگاتان لە هیچ نەماوە، ئامادەن لە پێناو کورسی و دۆلارەکانتان دەست لە شکۆ و شەهامەتی خۆتان هەڵبگرن.

بەڵام ئێوە بێئاگان لەوەی ئەوجۆرە لە بەرپرسیاریەتی و ئیدارەی دەوڵەت لەژێر ناوی دەوڵەتداریدا تەنیا سەلمێنەری ئەوڕاستیەیە کە هەرخۆتان لە یاداشتەکانتاندا بۆمان دەگێڕنەوە کە لە پەنای شۆڕشدا چی مابو بە میللەت و خاک و ئاو و کورد و کوردستانی و یەکتری نەکەن! کام دوژمن مابو کە ئێوە بۆ سڕینەوەی یەکتر پەنای بۆنەبەن؟ کام دوژمن مابو کە ئێوە هاوکاری لێوەرنەگرن و پەلکێشی ناو نیشتمانی نەکەن؟ کام جۆر لەشەڕی یەکتر و فێڵ و سەرانەسەندن و دیلکوژی و تیرۆری جەستەیی و دەرونی مابو ئێوە لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ میللەت پەنای بۆ نەبەن؟ ئەمانە نە قسەی من و نەهیچ کەسێکیترنین، ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە زمان خۆتانەوە دەیبیستین و لە بیرەوەری و یەدەوەری و مێژو و ژیاننامەکانتادا خوێندومانەتەوە! دەی من دەڵێم لەکاتێکدا ئەوەحاڵی سەردەمی شۆڕش و شاخ بوبێت! ئیتر حەق نیە بەهیچ جۆرێک گلەیی لە جۆری بەناو دەوڵەتداریەکەتانەوە بکەین، ئەگەر لەوەی ئێستە خراپتریش بێت! چونکە مێژوی شۆڕشەکانتان لەوە خراپترمان بۆ دەگێڕنەوە!

هه‌واڵی گرنگ