زۆرجار شۆفێران لەكاتی كاركردن بە ئۆتۆمبێلەكانیان بەتایبەتی ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتێك كێشەیان بۆدروست دەبێت بۆئەوەی شۆفێران بەشێوەیەی دروست ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتێك بەكاربهێنریت ئەم خاڵانە پەیرەو بكە.
1- ئەگەر لە P ئۆتۆمبێل بكوژێنیتەوە كە هەڵتكردەوە گێرەكە بەزەحمەت لە P ئەرواتە گێرەكانی تر،یان تەپەی دێت بۆیە پێش ئەوەی پێ لەسەر ئیستۆپ لابەریت برێك هەڵبدەرەوە پاشان بیدە بە P ئینجا بیكوژێنەوە.. لەزۆر بەی ئۆتۆمبێلەكان ئەوە چارەسەرە .
2- بەڵام هەندێك ئۆتۆمبێل هەر ئەو كێشەی ئەبێت ئەمەش چارەسەرێكی ترە،پێش ئەوەی بیكوژێنیتەوە بیخە N و برێكت هەڵبدەرەوە پاشان بیكوژێنەوە دوای كوژاندنەوە پاشان بیدە بە P ئەوە رونادات .
3-هەندێك كات بۆ ماوەیەكی كاتی ئۆتۆمبێل رائەگریت بۆ نمونە لە ترافیك .. پێویست ناكات گێرەكە بدەیت بە P بیدە بە N برێك راكێشە .. بەڵام زۆرێك لە شۆفێران پێیان لە سەر ئیستۆپ لانابەن ئەمە رێگایەكی هەڵەیە گێرەكە ئەزێت ئەدات.