له‌كۆی 520 مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر 93 خاوه‌ن مۆلیده مۆلیده‌كانیان نه‌كردۆته بێده‌نگ، بۆیه سزای ماددی دران.
دڵشاد سادق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی فه‌رمانه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بێده‌نگكردنی مۆلیده‌كان، تاوه‌كو شار له‌و ژاوه‌ژاو و تیكچونی ژینگه بپارێزرێت 93 خاوه‌ن مۆلیده سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كه‌یان كردووه‌و مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ نه‌كردوه بۆیه پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای سزادانی ماددی بۆ ئه‌و مۆلیدانه ماوه‌ی 15 ڕۆژی بۆ داناون تا مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری بێده‌نگ نه‌كردنی له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا ئه‌وكاته مۆلیده‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێ به كه‌سێكی دیكه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده‌كان گوتیشی: بڕی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه له ئه‌نجامی سه‌رپێچیه‌كه یه‌ك ملیۆن دیناره بۆ هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك، گوتیشی كۆی گشتی مۆلیده‌كانی شاری هه‌ولێر 520 مۆلیده‌ی ئه‌هلین زۆرینه‌شیان پابه‌ندی بڕیاره‌كه بوون و له ماوه‌ی دیاریكراودا فه‌رمانه‌كه‌یان جێ به‌جێ كردوه.
رۆژی 15-1-2020 پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەكو 1-5-2020 سەرجەم موەلیدە ئەهلییەكان بكرێنە بێدەنگ (كاتم)، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ نەكرا.