لیژنەیەکى باڵاى ئەمنى لێکۆڵینەوەی لەهێرشەکەى هەولێر ده‌ستپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەیەکى باڵاى ئەمنى لێکۆڵینەوەی لەهێرشەکەى هەولێر ده‌ستپێكرد

لیژنەیەکى ئەمنى باڵا لەسەر ئاستى وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى عێراق لێکۆڵینەوە لەهێرشە موشەکیەکەى شەوى رابردوى هەولێر دەکه‌ن.

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە: لیژنەیەکى هاوبەشى وەزارەتەکانى بەرگرى وناوخۆى عێراق لێکۆڵینەوە لەوهێرشە موشەکیە دەکەن کە شەوى رابردوو کرایە سەرناوچەیەکى سەربە پارێزگاى هەولێر.

بەوتەى سەرچاوەکە، لیژنەکە نوێنەرى دەزگاى هەواڵگرى و هەواڵگرى سەربازى وئاسایشى نیشتیمانى وسوپاى عێراق تێدایە، لەقۆناغى یەکەمى کارەکانیشیاندا سەردانى بارەگاى لیواى(30) حەشدى شەعبى یان کردوە لە پارێزگاى نەینەوا.

 

هه‌واڵی گرنگ