ئێران.. تووشبوانی كۆرۆنا ئه‌م ژماره‌یه‌ی تێپه‌ڕاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران.. تووشبوانی كۆرۆنا ئه‌م ژماره‌یه‌ی تێپه‌ڕاند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هه‌زارو 825 كەس  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 211 كەسیش  به‌ په‌تاكه‌ گیانیان لە دەستدا .

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 1 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هه‌زارو 825 كەس  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 211 كەسیش  به‌ په‌تاكه‌ گیانیان لە دەستدا،بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 26 هەزار و 380 كەس بەرزدەبێتەوە

وتەبێژكه‌ی وەزارەتی تەندروستی ئێران  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد‌،"نزیكەی 383 هەزارو 368 كەس لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە".

بەپێی دوایین ئاماری  وەزارەتی تەندروستی ئێران، له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌ك و ئێستا ژماره‌ی توشبوانی كۆڕۆنا گەیشتۆتە 461 هەزار و 44 كەس كە 4 هه‌زارو 121 كەسیان باریی تەندروستییان ناجێگیرە.

هه‌واڵی گرنگ