دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكیەكەى هەولێر ڕاگەیه‌نرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكیەكەى هەولێر ڕاگەیه‌نرا

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكەى سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ڕاگەیاند.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوانەی دەستیان لە هێرشبردنه ‌سه‌ر نێردە دیپلۆماسییەكان و هێرشە مووشەكییەكەی فڕۆكەخانەی هەولێردرا هەبوو دەستگیركران، بەپێی زانیارییەكانیش لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

 خەفاجی گوتیشی: ناتوانین وردەكاریی زیاتر لەبارەی ئەوانەوە بدەین كە دەستیگر كراون، بەڵام لەدوای لێكۆڵینەوەكان ئەو لایەنەش ڕادەگەیەنرێت كە لە پشت ئەو هێرشانەوەبوون.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئامادەین هێز لە دژی هەموو ئەوانە بەكاربهێنین كە نێردە دیپلۆماسییەكان دەكەنە ئامانج و لە هیچ لایەنێك خۆش نابین كە دەیەوێت ئاسایشی عیراق بشێوێنێت.

هه‌واڵی گرنگ