ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە 4-10-2020 لەسەر ڕێگای پشتێنەی كەلار ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا بەهۆیەوە دووكەس بریندار بوون.
ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لەجۆرەكانی هۆندای ڤان بارهەڵگر و هۆندای ستارێكس نەفەر هەڵگر،بریندارەكان شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەكەبوون بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
مەفرەزەكانی هاتووچۆی گەرمیانیش گەیشتونەتە سەر ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.