دوێنێ چوارشه‌ممه لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا و ئه‌وه خرایه‌روو، " لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ده‌بێ".
رۆژنامه‌نووس، شوان به‌رزنجی رایده‌گه‌یه‌نێت" بەدواداچوونم لەسەر ئەو بابەتە کرد و زانیاریم لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکوومی وەرگرت ، پێی ڕاگەیاندم:"مەبەست لەو خۆ گونجاندنە دابەشکردنی مووچەیە بەپێی ئەو مووچەیەی کە لە لایەن حکوومەتی عێراق دەدرێ، واته مووچەی ئەو مانگەی کە دەدرێت لە بڕی ئەوەی هی مانگی 4 بێت دەبێتە مووچەی مانگی 9یـه، چونکە هی عێڕاقیش مووچەی مانگی 9یـە".
ده‌شڵێت،" پرسیارم لەو سەرچاوە بەرپرسە کرد چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 4,5,6،7،8، چی لێدێت، ئەو سەرچاوە وتی:" ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوە ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر، بۆیە ئەوان دەزانن چارەنووسەکەی چی دەبێت و چۆن چارەسەری دەکەن".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ربوونی 10 مانگ له ساڵی 2020، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكراوه كه دوو مووچه‌ی پێشوو به لێبرینی 21% بووه، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ش چاوه‌رێی ناردنی 320 ملیار دینار له به‌غداوه ده‌كات.