ڕابیته‌ی خێرخوازی خانووی بۆ دوو خانه‌واده‌ی بێ باوك له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین دروستكرد.شێخ حوسێن قه‌ره‌داغی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی په‌نا له ڕێكخراوی ڕابیته‌ی خێرخوازی به كوردیوی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كلیلی هه‌ردوو خانووی پڕۆژه‌ی 19 و 20مان ڕاده‌ستی ئه‌و خێزانه بێ باوكانه كرده‌وه كه به‌ڵێنی دروستكردنی خانوه‌كانیانمان پێدابوون.سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی په‌نا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو خانوه‌كه له سنوری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینه، پڕۆژه‌ی خانووی ژماره 19 له سه‌روچاوه‌یه‌و بۆ خانه‌واده‌یه‌كبوو كه سێ منداڵی نازداریان هه‌بوو، پڕۆژه‌ی 20یش له چوارقورنه‌بوو بۆ خێزانێك كه دوو منداڵی نازداریان هه‌بوو.گوتیشی: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه به هه‌وڵ و هاوكاری خێرخوازان ته‌واو كرا، كه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پڕۆژه‌كه‌وه تا ئێستا توانیومانه كلیلی 20 خانوو ڕاده‌ستی ئه‌م خێزانانه بكه‌ین، ئاشكراشی كرد: له ئێستادا سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی دروستكردنی خانوویان له‌ژێر كار و ته‌واوبووندان.