ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) ئامارەكانی توێژینەوەیەكی ڕاگەیاندووە سەبارەت بەكاریگەری ئاژانسەكە لەسەر ئابوری، ئاماژەی بەوەداوە لەساڵی ڕابردوودا كارەكانی زیاتر لە (64) ملیار دۆلاری بۆ ئابوری وڵاتەكەی بەدەستهێناوە.
لەبڵاوكراوەیەكدا لەپێگەی فەرمی ئاژانسەكە لەسەر ئینتەرنێت دەڵێت: لەڕێگەی هەموو چاڵاكیەكانیەوە لەساڵی رابردووی (2019) دا، ئاژانسەكە لەسەر ئاستی نیشتمانی پشتیوانی (312) هەزار كار بووە، نزیكەی (7) ملیار دۆلاری باجی فیدراڵی لە ویلایەتەكان و ناوخۆی ئەمریكادا بەدەستهێناوە.
ناسا ووتیشی : توێژینەوەكەی كردووە بۆ تێگەیشتن لەچۆنێتی سوود وەرگرتن لە ئابوری ئەمریكاو كارەكانی ئاژانسەكەو دابینكردنی دارایی بۆ خەرجیەكانی حكومەتی فیدراڵی.
لەبڵاوكراوەكەدا، بەڕێوەبەری ناسا (جیم بریدنستین) ووتی: توێژینەوەكە ژمارەو ئاماری ڕوونكاری دەخاتە بەردەست كە وەبەرهێنانی باجی فیدراڵیدا بەڕێژەی (0.5%) لە كۆی دارایی فیدراڵی گشتی لە بەرنامەی بۆشایی ئەمریكادا داهات بەدەست دێنێت، ئەمەش لەڕێگەی پەرەپێدانی زانستی و تەكنەلۆجیادا.
توێژینەوەكە دەریخستووە، هەر ویلایەتێك لەو وڵاتەدا سوودی لەچاڵاكی ناسا وەرگرتووە، لەوانە (43) ویلایەت كاریگەری لەسەر ئابوری و داهاتیان بە بڕی (10) ملێۆن دۆلار یاخود زیاتر هەبووە، (8) ویلایەت كاریگەری لەسەریان بەبڕی (1) ملیار دۆلار یان زیاتر داهاتیان هەبووە.
هەروەها شیكارییەكان دەریخستووە تەنها لەبەرنامەی ناسادا ئەوەی ناسراوە بە (لەمانگەوە بۆ بارام) (14) ملیار دۆلاری بۆ ئابوری ئەمریكا دابین كردوە، (1.5) ملیاری لە داهاتی كۆكردنەوەی باجداو پشتیوانی (69) هەزار كاری كردووە، توێژینەوەكە پێشبینی دەكات ساڵی داهاتوو ئەو ژمارانە ببێت بە دوو ئەوەندە.
ئامانجی بەرنامەكە گەرانەوەی مرۆڤە بۆ مانگ بەهاتنی ساڵی (2024) و بەكارهێنانی وەك بنكەیەك بۆ كارەكانی داهاتووی بەرەو هەساری بارام و قووڵایی بۆشایی ئاسمان.
هەروەها توێژینەوەیەك دەڵێت: ناسا لەوەتەی ساڵی (1976) ەوە زیاتر لە (2) هەزار تەكنەلۆجیای نوێی بەرهەم هێناوە.
توێژینەوەكە لەلایەن ناوەندی (ناتالی پی ڤوورهیس) بۆ باشكردنی ژیان و كۆمەڵگە لە زانكۆی ئیڵنۆی لە شیكاگۆ ئەنجامدراوە.