ژنە نوسەرێكی كورد كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژنە نوسەرێكی كورد كۆچی دوایی كرد

 

 

ئەمڕۆ نووسەرێكی ئافرەتی كورد بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لەتەمەنی (54) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لەمبارەیەوە یەكێتی نووسەرانی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاوكردۆتەوە، تێیدا نووسیویەتی، نووسەر (مەهاباد قەرەداغی) كۆچی دوایی كردووە.

دەقی پرسەنامەكەی یەكێتی نووسەرانی كوردستان – لقی هەولێر ...

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندامی لقەكەمان، نووسەری ناودار خاتوو (مەهاباد قەرەداغی) مان پێگەیشت كە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە كەسوكارو بنەماڵە بەڕێزەكەیی و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواكارین بەهەشتی بەرین دوا مەنزلگەی بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ