بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی بردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی بردەوە

 

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی (2020) ی بردەوە بەهۆی هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی برسێتی.

(برێت ڕیس ئاندرسن) سەرۆكی كۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی وتی، بەرنامەی خۆراكی جیهانی، خەڵاتەكەی بردەوە، بۆ هەوڵەكانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی برسێتی، بۆ هاوكارییەكانی لە پێناو باشتركردنی بارودۆخی ئاشتی لەو ناوچانەی ململانێكان كاریتێكردوون، بۆ ڕۆڵگێرانی وەكو هێزێك لە ڕێگەگرتن لەوەی كە برسێتی وەكو چەك لە ناوچەكانی شەڕو پێكداداندا بەكاربێت.

ئەم خەڵاتەش شەشەم خەڵاتی نۆبڵە لەم هەفتەیەدا پێشكەش بكرێت، هەر یەك لەوانە بریتییە لە مەدالیایەكی زێڕو بڕی (1) ملیۆن و (100) هەزار دۆلار.

دوێنێش شاعیرێكی ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بردەوە، خەڵاتی ئەمساڵ بۆ كیمیا درا بە دوو زانا بۆ دۆزینەوەكانیان لە بواری خانەكان و خەڵاتی فیزیاش بەخشرا بە سێ زانای فەلەكناسی بەهۆی تێگەیشتنەكانیان لە بواری چاڵە ڕەشەكان، هەروەها سێ زانای پزیشكیش خەڵاتی پزیشكی ئەمساڵیان بەدەستهێنا بەهۆی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان لە بواری ڤایرۆسی هەپیتایتس C.

 

هه‌واڵی گرنگ