یەكەم ئۆتۆمبێل كە پۆستەی لەنێوان بەغداو بەیروت دەگواستەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم ئۆتۆمبێل كە پۆستەی لەنێوان بەغداو بەیروت دەگواستەوە

 

 

یەكەم ئۆتۆمبێل كە كاری گواستنەوەی پۆستە بووە لەنێوان عێراق و لوبنان، ماوەی (36) ساڵ كاری كردووەو وێنەكەش بۆ ساڵی (1935) دەگەڕێتەوە.

ئۆتۆمبێلەكە جۆری نێرن بووە، بۆ یەكەم جار لە ساڵی (1923) دەستی بەكار كردن كردووە لەنێوان بەغداو بەیروت و كاری گواستنەوەی پۆستە بووە، بە بیابانەكان بەرەو بەیروت و حەیفاو دیمەشقدا ڕووەو بەغدا گەڕاوەتەوە.

كۆمپانیای نێرن بۆ ئۆتۆمبێل لەلایەن هەردوو برا (نۆرمان نێرن) (1894 – 1968) و (جیرالد نۆرمان) (1897 – 1980) كە خەڵكی نیوزلەندا بوون و لەنێو سوپای بەریتانیا كاریان دەكرد لەسەروبەندی كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهان دامەزرا.

ئەو دوو برایە لە ساڵی (1919) كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆملبێلیان دامەزراندو سەركەوتوانە كاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانیان ئەنجامدا.

 

هه‌واڵی گرنگ