کێش دابەزاندن بە شەربەت و خوێندنی ئۆنلاین!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێش دابەزاندن بە شەربەت و خوێندنی ئۆنلاین!

 

لە دۆخێکی تا ئەوپەڕی هەستیارداین، وەزعێکیان بەسەر ئەم میللەتەدا هێناوە ئەستەمە جیاکردنەوەی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی.

منداڵەکانمان بە بڕیارێک دەست بە خوێندنی ئۆنلاین دەکەن کە وەک مانگەشەو دیارە سەرکەوتوو نابن و جیلێکی نەخوێندەوار بەرهەم دەهێنین ئەگەر سەربگرێت، ئەوە جگە لەم بارگرانیەی بۆ خێزان دروست دەبێت بۆ دەستخستنی خەتی ئینتەرنێت و ئایپاد لەم دۆخە ناهەموار و بێ مووچەییە!

بەشێکی زۆری گەنجەکانمان بێهۆشکراون بە سۆشیال میدیا و تیکتۆک و پەبجی و ئەم لێشاوە زۆرەی کافتریا و کەناڵی فاشل لەم هەرێمە بچوکەدا.

لە لایەکی دیكه‌ ئەم هەمووە ماڵ و سەنتەری کێش دابەزاندن و بەلاڕێدابردنە بەناوی دابەزاندنی کێش بە شەربەت، ژەهر دەکەنە قورگی ئەم میللەتە و خەریکی ئابڕوبردنی ئافرەتانمانن و شیرازه‌ی خێزانەکان تێکدەدەن، هیچ کەسێکی دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتوش پێیان ناڵێ بوەستن و چیتر ئەم میللەتە وێران مەکەن!

کەواتە ئەرکی خێزانی ڕەسەن و کەسانی خەمخۆر و ڕۆشنبیر لەمڕۆدا زۆرقورسە، بۆیە ده‌ڵێم ماندوونەبن!

هه‌واڵی گرنگ