دیاربه‌كر..کۆنترین سیستمی گواستنەوەی گەرمی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ تەمەنی ١٨ سەدەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیاربه‌كر..کۆنترین سیستمی گواستنەوەی گەرمی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ تەمەنی ١٨ سەدەیە

لە شوێنەواری مێژوویی "ئامیدا هۆیوک" چەند هێڵێکی گواستنەوەی ئاو و سیستمێکی دابەشکردنی گەرمی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

شوێنەواری "ئامیدا هۆیوک" دەکەوێتە شاری سوور سەربە پارێزگای دیاربەکر و بووەتە خانەخوێی چەندین شارستانییەتی دێرینی وەک خوری- میتانییەکان، ئورارتووەکان، فارس، رۆم، ئەمەوی، عەباسی، مەروانییەکان، سەلجوقییەکان و ئارتوکڵووەکان، هەروەها زانای بەناوبانگی موسڵمان و داهێنەری رۆبۆت، بەدیعوزەمان ئەبولعیز ئیسماعیل بن رەزاز جزری لێرە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامداوە.

لەئێستاشدا کاری پشکنین لەم شوێنەوارە مێژووییەدا، بە سەرۆکایەتی پ.د. عیرفان یڵدز بەڕێوەدەچێت و لەو میانەیەشدا، چەند جۆگەیەکی ئاو و سیستمێکی گواستنەوەی گەرمی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

پ.د. عیرفان یڵدز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو  ڕایگه‌یاند، لە ساڵی ٢٠١٨دا بە بڕیاری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار دەستیان بە کاری کنە و پشکنین کردووە و گوتی: "سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەو تونێل و راڕەوانەمان دۆزییەوە کە لە چیرۆک و ئەفسانەکاندا باس کراون. لە ساڵی ٢٠١٩دا، ئەو دیوانخانەیەمان دۆزییەوە کە ئەولیا چەلەبی لە گەشتنامەکەیدا بە دوور و درێژی باسی کردووە و لە کۆتاییدا هۆڵی پێشوازییەکەمان دۆزییەوە".

پ.د. عیرفان یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "تونێلەکانی 'ئامیدا هۆیوک' هەم رێگای راکردن بوون و هەم رێگای گواستنەوەی ئاوبوون. لە سەردەمی رۆمانییەکاندا لە خشتی سوورەوکراو بۆری ئاو لە تونێلەکاندا دروستکراون دواتریش لە رێگەی سیستمێکەوە کە بەدیعوزەمان ئەبولعیز ئیسماعیل بن رەزاز جزری دروستی کردووە ئاوەکە سەرخراوە".

عیرفان یڵدز، باسی لە سیستمێکی گواستنەوەی گەرمی کرد کە ئاوی گەرمی گواستووەتەوە بۆ گەرماوی ناو قەڵاکە و بەشێوەیەکی تایبەتیش گەرمییەکە دابەشکراوە، ئەمەش کۆنترین سیستمی گواستنەوەی گەرمییە لە ناوچەکەدا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ