3 كەس براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

3 كەس براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بوون

 

 

دوو ئەمریكی و بەریتانیەك خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی (2020) یان بەدەست هێنا، لەسەر دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر جۆری (C) لەكارێكدا بۆ دەیان ساڵ سەرقاڵی بوون و توانیان ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە كووشندەیە بكەن و پەرە بە دەرمانی چارەسەری بدەن.

ئەوەی (هارڤی ئاڵتەرو چارلز رایس) لەئەمریكاوەو (مایكڵ هۆتن) لە بەریتانیا دۆزیانەوە ئەوە دەگەیەنێت كە دەرفەت هەیە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر كە ئامانجێكە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەیەوت لە (10) ساڵی داهاتوودا بەدەستی بێنێت.

ئاڵتەر تەمەن (85) ساڵ دەڵێت، بۆ چارێكی ‌كە ڕووناداتەوە خەڵكی بەڤایرۆسی جگەر بمرێت.

ئەو (3) زانایە لەخەڵاتەكدا بەشدارن و بەبڕی (1.1) ملیۆن دۆلاریان پێبەخشراوە بۆ دۆزینەوەو سەلـماندنی كە ڤایرۆسەكە لەڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوەو دەبێتە هۆی هەوكردنی جگەر جۆری (C)، ساڵانە (70) ملێۆن كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی (40) هەزار كەس.

رایس تەمەن (68) ساڵ ووتی: بۆ هەنگاونان بەشێوەیەكی بنەڕەتی لە بەشی یەكەمی ئەم دۆزینەوەیەدا بۆ ئەو كاتەی دەتوانین چارەسەر بە سەركەوتوویی بكەین جۆرە چارەسەرێكە بێوێنەیەو بۆ جیهان پێویستە.

پاڵاوتن بۆ خەڵاتەكەی ئەمساڵ بەر لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەجیهاندا بوو، بەڵام هەڵبژاردنی براوەكان جەختكردنەوەیە لەسەر گرنگی دەستنیشانكردنی ڤایرۆسەكە وەك هەنگاوی یەكەم بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو نەخۆشیەدا.

رایس ووتیشی: بەرەو پێشچوون لە زنجیرەی خانەكاندا توێژەرەوان بەتوانتردەكات لە بەدەستهێنانی برەودان بە چارەسەرەكان و دەرمان بۆ ڤایرۆسی كۆڤید – 19ش.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: نزیكەی (3) ملیۆن تووشبوو بە هەوكردنی جگەر جۆری (C) تووشی ڤایرۆسی (HIV) بوون كە هۆكاری ئەیدزە.

خەڵاتەكە دانبەوەدا دەنێت كە توێژینەوەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو كاتێك واڵتەر لە پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی ئەمریكا بووە، بۆی دەركەوتووە نەخۆشیەكی جگەر كە جۆری (A و B) نەبووە لەوانەیە لەڕێگەی خوێن گواستنەوە بگوازرێتەوە.

تیمی پزیشكی هۆتن كە ئەو كات كاریان بۆ كۆمپانیای دروستكردنی دەرمانی (چۆرۆن) كردوە لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتاكاندا ڕێگەیەكی دۆزیوەتەوە، كۆپی ڤایرۆسە نوێكەی كردوە، لە خوێنی مەیمونی شامپانزی تووشبوودا دۆزیویانەتەوە.

نەخۆشیەكەیان بە هەوكردنی جگەر جۆری (C) ناو نا، ئەم دەستنیشانكردنە ڕێگەی خۆشكرد بۆ پەرەدانی پشكنین و دابینكردنی خوێن و كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە بەفراوانی، كە لەوانەیە هۆكاربێت بۆ تێكچوونی جگەرو شێرپەنجەی جگەر.

ڕایس كە لەئێستادا لەزانكۆی ڕۆكفێڵر لە نیویۆرك كاردەكات توانیویەتی لەڕێگەی ئەندازیاری خانەكانەوە كۆپی ڤایرۆسەكە بكات و بیسەلـمێنێت كە هەمان دەركەوتەی لە مەیمونی شامپانزیدا دەرەكەوێت لەمرۆڤیشدا هاوشێوەیە.

بەڵام ڕایس بە ڕۆیتەرزی ووتوە: پێناچێت ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بتوانێت بەهاتنی ساڵی (2030) ڤایرۆسەكە لەناوبەرێت، ئەوەش بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستنهێنانی دەرمانێكی كاریگەرو بەرفراوان تاچەند ساڵی داهاتوو، هەروەها زۆر لە وڵاتان توێژینەوەی لەسەر مەیمونی شامپانزی قەدەغەكرد، بەڵام ئەوەی لە دەرمانی توێژینەوەكانی لەسەر شامپانزی بەدەست هات بەهێزتر بوو كاتێك توێژینەوەكان لەسەر مشك كران.

هۆتن تەمەن (69) ساڵ پرۆفیسۆری زانستی ڤایرۆس لە زانكۆی ئەلبرتا لە كەنەدا، ووتی: خەڵاتەكە كاری تیمەكەی پشتراستكردەوە لەسەر دەرمانی هەوكردنی جگەر جۆری (C) كە لەئێستادا لەقۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر نەخۆشدایە.

چارەسەرە كاریگەرەكان دژ بەڤایرۆسەكان ئەوەی لەبەردەستدایە، لەوانەیە لەئەمریكا بۆ خولێكی خوێندن (30) هەزار دۆلاری تێبچێت.

گراهام كۆك پرۆفیسۆری نەخۆشییە بۆ گوازراوەكان لە پەیمانگەی نیشتمانی مافی مرۆڤ لەكۆلێژی ئیمپریال لە لەندەن دەڵێت: لەوڵاتانی داهاتیان بەرزەو توانای سیاسیان هەیە، دەبینین پێشكەوتنی گەورە هەیە.

ووتیشی : لەوڵاتانی كەمدەرامەتدا ئاستەنگ زۆرە بەسەریدا زاڵبن، بەڵام لەو باوەڕەدام ئەمە خواستێكی ڕەوایە.

رایس ووتی : ئەوانەی دەرمان بەرهەمدێنن هەوڵدەدەن لەڕێگەی بەخشینی مافی بەرهەمهێنانی بە وڵاتە كەمدەرامەتەكان نرخی كەمكەنەوە، لەمبارەیەوە وتی: زۆر دڵخۆش دەبووین ئەگەر ئەم كارە خێراتر بكرایە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دامەزراوەی نۆبڵ ئاهەنگی گردبوونەوەی بەخشینی خەڵاتەكەی كە لەستۆكهۆڵم لەمانگی (12) دا ساڵانە بەڕێوە دەچێت هەڵوەشانەوە، مەدالیاكان و بڕوانامەكان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفزیۆنەوە دەبەخشرێت.

لەلایەكی ‌كەوە دامەزراوەی نۆبڵی نەرویجی لەبڵاوكراوەیەكی فەرمیدا لە پێگەی خۆی دەڵێت: بریاریدا نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی (2020) ببەخشێتە ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP دامەزراوەی نۆبڵ لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوەو دەڵێت: بەهۆی هەوڵەكانی ئەو ڕێكخراوە لەپێناو نەهێشتنی برسیەتیدا، بەشدرابوونی لە باشكردنی دۆخی ئاشتی لە ناوچە لێقەوقماوەكاندا ئەوی ململانێ و شەڕی تێدا كەوتۆتەوە، هەروەها كاركردنی وەك هێزێكی بەتوانا لە هەوڵەكانی دراوە بۆ ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی برسێتی وەك چەك لە چەنگ و ململانێداخەڵاتەكەی پێبەخشراوە.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی گەورەترین ڕێكخراوی مرۆڤایەتیە لە جیهاندا چارەسەری برسێتی دەكات و ئاسایشی خۆراك پتەوتر دەكات.

لەساڵی (2019) دا بەرنامەی خۆراكی جیهانی یارمەتی لە (88) وڵاتیدا بۆ نزیكەی (100) ملیۆن كەس دابینكردوە، ئەوانەی قوربانی نەبوونی خۆراك و برسێتی بوون.

لەساڵی (2015) دا وەك ئامانجێكی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەكگرتووەكان پەیرەوی كۆتاییهێنانی بە پرسێتی كردووە.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی ڕێگایەكی نەتەوە یەكگرتوەكانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە، بەڵام لەچەند ساڵی ڕابردوودا ڕەوتەكە پێچەوانەوە بوو، لەساڵی (2019) دا زیاتر لە (135) ملیۆن كەس گرفتاری برسێتی بوون، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەوەتەی چەند ساڵی ڕابردوو، زۆرینەی ئەمەش بەهۆی كەوتنەوەی زیاتری جەنگ و ململانێ چەكدارییەكان بووە.

بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هاریكاربووە لەبەرزبوونەوەی قوربانیانی برسێتی لەجیهاندا، لەوڵاتانی وەك یەمەن، كۆنگۆ، نێجیریا، باشوری سودان و بۆركینا فاسۆ، كەوتنەوەی ململانێی تووندو پەتا بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی لەكەناری مردندا دەژین و ڕوبەڕووی پەتاكە دەبنەوە.

ڕێكخراوەكە دەڵێت: ئەگەر بێت و ڕێكخراوەكە یارمەتی پێویست وەرنەگرێت جیهان لەمەترسی ڕووبەڕوبوونەوەی قەیرانی پرسێتی گەورەدایە.

پەیوەندی نیوان پرسێتی و ململانێی چەكداری بازنەیەكی داخراوە، لەوانەیە جەنگ ببێتە هۆی شەرو نەبوونی ئاساییشی خۆراك و برسێتی، بەپێچەوانەش لەوانەیە برسێتی و نەبوونی ئاساییشی خۆراك ببێتە هۆی بەرپابوونی شەڕو هۆكاربێت بۆ بەكارهێنانی تووندو تیژی، ناتوانین ئامانجی نەهێشتنی برسێتی بەدەستبێنین ئەگەر سنوورێك بۆ چەك و ململانێی چەكدارا دانەنێین.

 

 

هه‌واڵی گرنگ