شانۆكارێكی كورد كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شانۆكارێكی كورد كۆچی دوایی كرد

 

 

(هۆشەنگ موعتەمدی) پێشەنگی شانۆی كوردستان لە تەمەنی (87) ساڵەیی، كۆچی دوایی كرد.

(هۆشەنگ موعتەمدی) ساڵی (1942) لە شاری سنە لەدایك بووەو لە ساڵی (1963) چاڵاكی لە بواری شانۆ بە شانۆنامەیەك بە ناوی (دكتۆری ساختە) دەست پێكرد.

خۆی گێڕاویەتەوە كە پێش لە (46) ساڵ لەمەوبەر دەرهێنەری شانۆنامەی جیاوازی وەكوو كەلاسی ئەكتەری، هەڵە و چەند كاری تری ئەنجام داوە.

ناوبراو لە چەند شانۆدا وەكوو (زاویە، ئێستریپ تیز، پیك نیك لە مەیدانی شەڕو بام هاو زیر بامها) كاری داڕێژەری دێكۆراسیۆنی لەئەستۆ بووە.

ناوبراو دوێنێ‌ لە تەمەنی (87) ساڵیدا كۆچی دوایی كردو هەر لە شاری سنە ئەسپەردە خاك كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ