بزانە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو چەند رۆژ لە سەر شاشەی مۆبایل دەمێنێتەوە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو چەند رۆژ لە سەر شاشەی مۆبایل دەمێنێتەوە؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت 28 رۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل و رووی ستیل بمێنێتەوە ئەمەش بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەی ئاژانسی پزیشکیی نیشتمانی ئوسترالیا .

لەمبارەیەوە ئاژانسی پزیشکیی نیشتمانی ئوسترالیا ئاشكرای كردووە: ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لەوەی زیاتر باسی لێوەدەکرا، لەسەر رووی شاشەی مۆبایل و رووی ستیل دەمێنێتەوە كەپێشتر و لە سەرەتای سەرهەڵدانی  کۆرۆنا باس لەوە دەکرا كە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) دوو بۆ سێ رۆژ لەسەر شووشە و شەش رۆژ لەسەر پلاستیک و ستیل دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە زۆر لەوە زیاترە.

لە لێكۆلینەوەكەدا دەركەوتووە كە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت 28 رۆژ لەسەر شاشەی مۆبایل و رووی ستیل بمێنێتەوە.

هەر بەپێی بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەركەوتووە كە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 20 پلەی سیلیزی، واتە لە پلەی گەرمی ئاسایی ژوورێکدا دەتوانێ بمێنێتەوە ، ھەر بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە ڤایرۆسە وەرزییەکانیش تاوەکو حەڤدە رۆژ دەتوانن لە سەر رووی شووشە و پلاستیک و ستیل بمێننەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ