یەکێتی ئەوروپا سزای توند بەسەر روسیادا ده‌سه‌پێنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکێتی ئەوروپا سزای توند بەسەر روسیادا ده‌سه‌پێنێت

ئه‌مڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریاندا سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن،بەهۆی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ دوشەممە 12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بەگوێرەی هەواڵێگی ئاژانسی تاس-ی روسی، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوه‌ دەستبکەن بە سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆدا، بەهۆی ژەهرخواردکردنی ئەلێکس ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی تاس-ی روسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، لەکۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵاتی یەکێتی ئەروپا کە ئەمڕۆ لەلوکسمبێرگ و لەسەر پێشنیاری فڕەنسا و ئەڵمانیا کۆبونەوە، بڕیاردرا روسیا بەرپرسیار بکرێت بەرامبەر ژەهرخواردکردنی ناڤانلی و سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا لەوبارەیەوە.

هەریەکه‌ وڵاتانی ئەڵمانیا و فڕەنسا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایانگەیاندوه‌، رونکردنەوەکانی روسیایان لەوبارەیەوە قبوڵنەکردوە و لەبەرامبەردا ئەم هەنگاوەیان ناوە دژی بەکارهێنانی دەرمانی نۆڤیچۆک کە کاریگەری لەسەر دەمار هەیە و ماددەیەکی مەترسیداری کیمیاییە.

هه‌واڵی گرنگ