چاكەتێكی پۆڵاین دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاكەتێكی پۆڵاین دروست دەكرێت

 

 

كۆمپانیایەكی بەریتانی چاكەتێكی كانزایی بەرهەمهێناوە كە (15) جار لە پۆڵا بەهێزترە.

كۆمپانیای (Vollebak) ی بەریتانی گەشەی داوە بە جۆرە چاكەتێكی كانزایی كە لە داهاتوودا كەشتیوانەكانی بۆشایی ئاسمان دەتوانن بۆ گەشتە ئاسمانییەكان لەبەری بكەن بێ ئەوەی ترسیان لە تیشكە گەردونییە زیانبەخشەكان هەبێت.

كۆمپانیای دروستكەری ئەو چاكەتە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە بەرهەمەكەیان مرۆڤ لەڤایرۆسەكان دەپارێزێت و چاكەتەكەش (%65) ی ماددەی كانزاییە كە دڕاندنی زۆر ئاستەمەو بەرگەی (100) ساڵ دەگرێت.

بەپیی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، هەروەها كۆمپانیاكە بەمتمانەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەكارهێنەری ئەو چاكەتە دەتوانێت بێ مەترسی بچێتە ناو ئاگرەوە، نەك ئەوەندە بەڵكو دەتوانێت ئەو چاكەتە لەبەربكات و لەناو گڕكانێكی هەڵپژاودا پیاسە بكات بێ ئەوەی زیانی پێبگات.

 

هه‌واڵی گرنگ