بچووكترین شەش پاڵو لەجیهان دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بچووكترین شەش پاڵو لەجیهان دروست دەكرێت

 

 

كۆمپانیای (مێگە هاوس كۆرپۆرەیشن) نوێترین داهێنانی خۆی خستەڕوو كە دروستكردنی بچووكترین شەشپاڵووی ڕۆبیكە لەجیهانداو درێژی هەر گۆشەیەكی (9.9) ملیمەترە.

وتەبیژی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە دووپاتیكردەوە، ئەندازیارانی ئەوان بە هاوكاری كارگەی (ئاریسۆ) كە تایبەتمەندە لە بواری پیشەسازی بەرهەمە كانزاییەكان توانیان شەشپاڵوویەكی رۆبیك لە ئەلەمنیۆم دروست بكەن.

ئەو كارگەیە تەنها (20) كارمەندی هەیەو لەبەرامبەر دروستكردنی هەر بەرهەمێكی دەگمەن و دانسقەدا خەڵات دەكرێن، پێشتریش بچووكترین زاریان دروستكردووە كە لە زۆر یاری بەكاردەهێنرێت هەروەها ڕاستەیەكی تیتانیۆمیشیان دروستكردووە كە پلەی دابەشكارییەكەی (0.1) بووە.

تاكو ئێستا نرخی ئەو بەرهەمە نوێیەی ئەو كۆمپانیایەی ژاپۆن، كە بە بچووكترین شەشپاڵووی ڕۆبۆت دادەنرێت لە جیهاندا گەیشتۆتە (198) هەزار یوان كە دەكاتە (1.9) هەزار دۆلاری ئەمریكی.

پێویستە بوترێت، شەش پاڵووی رۆبیك بە ناوی داهێنەرەكەیەوە ناونراوە كە ئەویش (ئێرنی رۆبیك) ی پەیكەرسازی هەنگارییەو لەساڵی (1974) دا ئەو شەشپاڵووەی دروستكردووەو بە ناوی خۆیەوە ناوی ناوەو یەكێكە لە هەرە پڕفرۆشترین یارییەكان لە جیهاندا، لە ماوەی (46) ساڵی ڕابردوودا (350) ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە.

ئاژانسی نۆڤۆستی نووسیویەتی، لەهەمووشی گرنگتر چەندین یانەی تایبەت بۆ بەكارهێنانی ئەو یارییە لەسەرانسەری جیهاندا دامەزراوەو چەندین كەسیش بە هۆی شارەزایی و لێهاتووییان بوونەتە خاوەن ژمارەی پێوانەیی لەڕێككردنەوەی چوار گۆشەكانی ئەو شەشپاڵووەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ