با بەبیانووی خوێندنی ئۆن ڵاین، ماڵەكانمان ئاڵوودەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

با بەبیانووی خوێندنی ئۆن ڵاین، ماڵەكانمان ئاڵوودەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكەین

 

 

1. تازە ئەوە بووە بە فاكت و ناچاری كەدەبێ زۆرێك لە كاروبارەكانی ژیانمان لەڕێگەی تەكنەلۆژیاو ئۆن ڵاینەوە بەڕێ بكەین و خوێندنیش وەك نموونە، بەڵام چی بكەین بۆ ئەوەی بەم بیانوەوە منداڵەكانمان ئاڵوودەو سەرگەردانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەبن..!؟

2. ئایا دەزانیت هەندێ سایت و ماڵپەری نامۆو پۆڕن بەبێ ویستی خۆمان و منداڵەكانمان بەبیانووی ڕیكلام كردنەوە دێنە سەرشاشەی مۆبایل و ئایپاتەكانمان ؟؟ كە تەنها چەند چركەیەكی زۆر كەمە ؟؟؟

3. واتا تەنهاو تەنها كردنەوە هێڵی وای فای كافییە بۆ ئەوەی بەچەند چركەیەكی كەم منداڵەكانمان ڕووبەڕووی دیمەنێكی ناشرین و قێزەون بكەینەوە.

4. ڕەنگە تەنها ئەو دوو چركەیە بەس بێت بۆ ئەوەی منداڵەكەمان ڕاكێشێت بۆ نێو فەزایەكی ترسناك و خەتەر كە دەرباز بوون لێی ئاسان نەبێت و بەچەندین دكتۆرو ڕاوێژكار، میزاجی منداڵەكەمان نەیەتەوە سەرخۆی. 

5. بەڵێ ئۆن ڵاین ناچارییە، بەڵام دایك و باوكی بەڕێز ئاگاداری منداڵەكەت بە، ئێستا لەژێر دەستی خۆتدایە، دەتوانی كۆنتڕۆڵی بكەیت، بەڵام ئەی ئەگەر خوانەخواستە لەڕێگەی دیمەنێكەوە ئاڵودە بوو بە ماڵپەڕە ناشەرعییەكان ئەو كاتە چی دەكەیت ؟؟

6. ئایا دەزانن ئێمە هەموومان دژی ئاڵوودەبوونی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانین ؟؟ بەڵام هەمووشمان بەبێ فلتەر بەكاریان دێنین ؟؟ بۆیە ئەگەر بەرنامەو پلانی جدی و وردی بۆ دانەنێین ئەوا دڵنیابن كار لەكار دەترازێت.

7. فارس دەڵێت: عادەت كون كە عادەت نەكون، واتە بیكە بەعادەت قەد عادەت و خوو نەگریت بەهیچ شتێكەوە، چونكە وەك نەخۆشی دەروونی لێ دێت و دەربازبوون لێی زۆر مەحاڵە.

8. بەڕاستی ئەركێكی قوورس بەرۆكی هەموومانی گرتووە كە چۆن منداڵ و نەوەكانی داهاتوومان لە گێژاوێكی ترسناك ڕزگار بكەین، كە ئەگەر قۆڵی جدی لێ هەڵنەماڵین داهاتوویان مەترسیدار دەبێت.

9. دەبێت حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار زۆر جدی و بەرپرسانە لەسەرخەت بێت بۆ ئەم بابەتە و دایك و باوكانیش بەبیانووی خوێندنی ئۆن ڵاین ژووری ڤی ئای پی نەكەنەوە بۆ منداڵەكانیان.

10. لەكۆتاییدا دەبێت ئەوە بڵێین: تازە ئێمە كەوتووینەتە نێو گێژاوەكە، دەبێ زۆر بەوریاییەوە، تیایدا بێینە دەرەوە ئەویش بەدانانی پلان و بەرنامەو گرنگیدان بە كات بۆ بەرنامەكانی خۆشمان و منداڵەكانیشمان.

تریفە جەلال ساڵح – راهێنەری NLP

 

هه‌واڵی گرنگ