ڤاكسینە رووسیەكە بۆ كۆڕۆنا لە ئیمارات تاقیدەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤاكسینە رووسیەكە بۆ كۆڕۆنا لە ئیمارات تاقیدەكرێتەوە

 

 

كرملن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینە ڕووسیەكە لەسەر مرۆڤ لە ئیمارات دەستیپێكردووە.

ئەم تاقیكردنەوەیەش كە لە ئیماڕات دەكرێت دووەمین تاقیكردنەوەی ڤاكسینی (سپۆتنیك – ڤی) یە كە لەدەرەوە ڕووسیا بكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڤاكسینەكە لە بێلاڕووس تاقیكرایەوەو واپێشبینی دەكرێت بەمزووانە لە ڤەنزوێلاش تاقیكردنەوەكان لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدرێن.

لە هەمان كاتدا سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسی كە سەرپەرشتی فرۆشتنی ڤاكسینەكە دەكات لە دەرەوەی ڕووسیا ڕەتی كردەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات.

لەلایەكی دیكەشەوە زانایانی (هۆنگ كۆنگ) ئاماژەیان بەوەدا دەرمانێكی دژە میكرۆب كە بۆ چارەسەركردنی برینی گەدەو هەوكردنەكان بەكاردەهێنرێت لەسەر ئاژەڵانی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكراوەتەوەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكە باش بووە.

هه‌واڵی گرنگ