مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایدەگەیەنێت: ئەو منداڵانەی سەركزو ترسنۆكن، منداڵی دایك و باوكانێكی سەركوتكەر یان پڕ لەدڵەڕاوكەن.
د.كریم شەریف قەرچتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایگەیاند: دڵەڕاوكە تایبەتمەندییەكی هەیە، ئەویش ئەوەیە لەڕووی دەرونییەوە دەگوازرێتەوە واتە دڵەڕاوكێی دایك و باوك بەئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكان.
ئەوەشی خستەڕوو: منداڵیش كە نەیزانی چۆن زاڵ بێت بەسەر دڵەڕاوكێیەكانیدا، ئیتر بۆخۆی ترسنۆك دەردەچێت و ئەو منداڵانەی بەردەوام هۆشیارییان دەدرێتێ لەترسی ئەوەی نەبادا شتێكی خراپیان بەسەردابێت، هەروەها ئەوانەی چاوترسێن دەكرێن بەوەی كە "لەم دونیایەدا كەس جێی متمانە نیە!" ، ئەمانە ناتوانن بەجۆش و تامەزرۆییەوە بژین.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ئەو منداڵانەی سەركزو ترسنۆكن، منداڵی دایك و باوكانێكی سەركوتكەر یان پڕ لەدڵەڕاوكەن.