ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەورەترین بنكەی سەربازی لە ئه‌فغانستان چۆڵ ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەورەترین بنكەی سەربازی لە ئه‌فغانستان چۆڵ ده‌كات

به‌پێی رێككه‌وتنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان چۆڵ ده‌كات.

بەپێی ئاژانسەكان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی (بغرام) بوون كە ده‌كه‌وێته‌ باكوری شاری له‌ كابولی پایته‌خت و ‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌.

لای خۆیانەوە به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان ئاماژەیان بەوە كردووه‌: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا-تاڵیبان، هێزه‌كانی له‌ بنكه‌ی (بغرام) ده‌كشێنێته‌وه‌و به‌شێك له‌و هێزانه‌ ده‌چنه‌ پاكستان ،هاوكات، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ پاكستان و به‌شێك له‌ شوێنه‌كانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ تێكدراوه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ