ئێران..ئاماری نوێی توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوكرایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران..ئاماری نوێی توشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوكرایه‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 254 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە، بەوەیش تێکڕای ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە به‌هۆی ئه‌و په‌تایە‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 29 هه‌زار و 70 كه‌س.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 13 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020،سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، کە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا،4 هه‌زار و 108 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌،هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 254 تووشبوو به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه .

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،کە تا ئێستا 29 هه‌زار 70 كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ 508 هه‌زار و 389 كه‌س.

سیما سادات لاری ئەوەشی خستەڕوو، کە ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و 570 نه‌خۆش ناجێگیره‌ و تا ئێستا، 411 هه‌زار و 840 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌‌.

 

هه‌واڵی گرنگ